Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 06:33

ترەمپ: پشتگیریکردنی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن کەنەداوە رێککەوتنی بازرگانیی نێوانمان ئاڵۆز دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دانپێدانی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە دەوڵەتی فەلەستین رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئێمە و کەنەدای ئاڵۆز کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال" بڵاوی کردەوە: "بەم دواییانە کەنەدا دانی بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، ئەمەش رێککەوتنی بازرگانیی نێوانمان زۆر ئاڵۆز دەکات".

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەنیازە لە میانەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، فەلەستین وەک دەوڵەتێک بە فەرمی بناسێنێت، چونکە پێی وایە ئەمە هۆکارێکی گرنگە بۆ لە ناوبردنی ناکۆکی لە نێوان دوو دەوڵەتدا.

کارنی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کەنەدا بەنیازە لە ماوەی هەشتایەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت، و بەمەش دەنگی دەخاتە پاڵ فەرەنسا و بەریتانیا".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.