Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

چین: له‌گه‌ڵ ئەمه‌ریکا وەک دووهاوبەشی گرنگی ئابووری و بازرگانی دەمێنینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزیری بازرگانی چین دووپاتی کردەوە، چین پێشوازی له‌ وەبەرهێنانەکانی ئەمه‌ریکا ده‌كات له‌ ناوخۆی وڵاتدا، ئه‌مه‌ش دوای کۆتاییهاتنی دوایین خولی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان پەکین و واشنتن بەبێ رێککەوتن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌والی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چین و ئەمه‌ریکا دوو رۆژ دانوستانیان ئەنجامدا و دوێنێ سێشەممە کۆتایی هات، ئه‌وه‌ش بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ رێگریکردن لە سەپاندنەوەی باجێکی زۆر كه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوولایەنە پەک بخات، به‌ڵام بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.

بڕیارە لە 12ی ئاب رێككه‌وتنی بازرگانی په‌كین و واشنتن له‌باره‌ی باجی گومرگیی کۆتایی پێبێت، بەڵام ئاماژە هەیە کە هەردوولا ئامادەی درێژکردنەوەی رێككه‌وتنه‌كه‌ن له‌ داهاتوودا.

بەپێی رێككه‌وتنه‌كه‌، باجی ئەمەریکا لەسەر بەرهەمە چینییەکان بە 30% جێگیرکراوه‌، لە کاتێکدا باجی چین لەسەر بەرهەمە ئەمه‌ریکییەکان بە 10% دیاریکراوه‌ .

سەرەڕای گرژییەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان چین و ئەمه‌ریکا له‌ بواری بازرگانیدا به‌ڵام وانگ وێنتاو، وەزیری بازرگانی چین رایگه‌یاندووه‌:  چین و ئەمه‌ریکا وەک دووهاوبەشی گرنگی ئابووری و بازرگانی دەمێننەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی چین، وانگ رایگەیاندووە، جیابوونەوە و دابڕان له‌یه‌كتر بژارده‌یه‌كی باش نییه‌، به‌ڵكو گفتوگۆ و راوێژکاریی به‌رده‌وامی بازرگانی کلیلی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.