Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:34

پۆلەندا: چەندین ئاماژە هەن کە ململانێی ڕووسیا و ئۆکراینا بەم زووانە ڕادەوەستێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ڕایگەیاند ئەگەری هەڵپەساردنی ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی تەمووز، دۆناڵد تۆسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ڕایگەیاند: ''چەندین ئاماژە و دەرفەتی گەورە هەن کە پیشانی دەدەن ململانێی ڕووسیا و ئۆکراینا بەم زووانە، لانیکەم بە شێوەیەکی کاتی ڕادەوەستێت". بەڵام ناوبراو ئەو بنەمایانەی ڕوون نەکردەوە کە پێشبینییەکانی لەسەر بنیات ناوە.

پێشتریش ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، چەندین جار ئارەزووی خۆی دەربڕیبوو بۆ بردنەپێشی چارەسەری کێشەی ئۆکراینا بەرەو ڕێڕەوێکی ئاشتییانە لە زووترین کاتدا و جەختیشی کردبووەوە کە چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ململانێکە کارێکی لەپێشینەی سەرەکییە کە ڕووسیا لە هەموو دەستپێشخەرییەکدا دەیخاتە ڕوو.

سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، باسی لەوە کردووە کە گەیشتن بە چارەسەرێکی جێگیر سەبارەت بە ئۆکراینا مەحاڵە بەبێ نەهێشتنی هۆکارە ڕیشەییەکانی ململانێکە، کە لە سەرووی هەموویانەوە هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیایە.

لاڤرۆڤ ڕوونی کردەوە کە کارە لەپێشینەکان بریتین لە: داماڵینی چەک لە ئۆکراینا، نەهێشتنی دیاردەکانی نازییەت تێیدا، هەڵگرتنی سزاکانی ڕۆژئاوا لەسەر ڕووسیا و کشانەوەی هەموو سکاڵا یاساییەکان لە دژی، ئەمە جگە لە گەڕاندنەوەی ئەو سامانانەی ڕووسیا کە لە ڕۆژئاوا سڕکراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.