Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 01:59

زیاتر لە 30 هەزار کەس کە زۆرینەیان منداڵن لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ماونەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند نزیکەی 30 هەزار کەس هێشتا لە دوو کەمپی ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا ماونەتەوە و زۆرینەیان مناڵی خوار تەمەنی 12 ساڵن.

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەمووزی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوای کرد ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییانیان لە کەمپەکانی سووریا نیشتەجێن، هاووڵاتییانی خۆیان بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان و تێکەڵ بە کۆمەڵگەیان بکەنەوە و دەڵێت کردووەتەوە ئەمە تەنیا چارەسەری هەمیشەیی بۆ قەیرانی مرۆیی و ئەمنی لەم کەمپانەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکرا کراوە ئەو 30 هەزار کەسەی لەو کەمپانەن، هاووڵاتیی زیاتر لە 70 وڵاتی جیهانن و جەختیش کراوەتەوە پێویستە هەموو وڵاتێک بەرپرسیارێتیی هاووڵاتییانی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەستۆ بگرێت و چاوەڕێی ئەوانی تر نەکات کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی هێزەکانی سووریای دێموکراتیشی کردووە کە لەم پڕۆسەی ناردنەوەیەدا هاوکاریان بوون و ئاسانکارییان کردووە و پابەندن بە مسۆگەرکردنی شکستی هەمیشەیی داعش.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.