Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 01:08

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا: لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێین

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە هێرشەكان بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوام بێت، ئەوا لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێین.

كیەر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بڕیارە لە ئەیلوول (مانگی 9)ی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێین.

كیەر ستامەر راشیگەیاند: بەمەرجێك دان بە دەوڵەتی فەڵەستین نانێن، ئەگەر ئیسرائیل لە غەززە هەنگاوی كرداری گونجاو بنێت لەوانە راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ.  

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەروەها گوتی: هەمیشە گوتوومە كە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین وەك پشتگیرییەك دەبێت بۆ پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

هەفتەی رابردووش بەهەمانشێوە ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت.

ماكڕۆن له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) رایگه‌یاندبوو: ئه‌م دانپێدانانه‌ وه‌ك پابه‌ندبوونێكی مێژوویی ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

ماكڕۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو: ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی به‌ جه‌نگی غه‌ززه‌ بهێنرێت و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ رزگار بكرێت.

ماكڕۆن پێشتریش چەند جارێك ئاماژەی بەوە دابوو كه‌ دانپێدان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.