Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 01:08

خراپی شەقام و ڕێگەوبانەكان لە عێراق.. داتای قوربانییەكانی ئەمڕۆ لە 5 پارێزگا

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوام گلەییان لە خراپی شەقام و رێگەوبانی شارەكانیان هەیە، بۆ نموونە ئەمڕۆ سێشەممە داتای تەنیا 5 پارێزگا وەرگیراون كە بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ لە ئەنجامی خراپی شەقام و رێگەوبانەكان، 27 كەس بوونەتە قوربانی.  

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردۆتەوە: ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی خراپی رێگەوبانەكان چەندین رووداوی گەورەی هاتوچۆ لە پارێزگاكانی بەغدا، دیالە، بابل، سەڵاحەدین و نەینەوا روویانداوە و تۆماركراون.

بڵاویشیان كردەوە: تەنیا لەو رووداوە گەورانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و بنكەكانی تەندروستی تۆماركراون، تا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 27 كەس بوونەتە قوربانی.

هەروەها بڵاویان كردۆتەوە لەنێو قوربانییەكان ئافرەت و منداڵانیش هەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتییانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوام گلەییان لە خراپی رێگەوبان و خزمەتگوزارییەكان هەبوو و بۆ ئەم مەبەستەش چەندینجار ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان ئەنجامدراون، بەڵام كێشەكان هەر بەردەوام بوونە و بگرە ساڵ بەساڵ خراپتر بوونە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.