سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری ورمێ کرد.
ڕۆژی سێشەممە 29ی تەمووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ورمێ کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پارێزگاری ورمێ سڵاو و ڕێزى مه‌سعوود پزشکيان، سه‌رۆککۆمارى ئێرانى به سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان گه‌ياند و خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا، دووپات کرده‌وه.
ڕەحمانی هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شى پارێزگاکه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێککه‌وتنانه کرد که بۆ پەرەپێدانی بارزگانى و ئاسانکاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌کان و هاتوچۆى زياره‌تکارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆککۆمار مەسعود پزشکيان، جه‌ختى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌کاندا بڕه‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که پارێزگارى هه‌ولێریش ئاماده‌ى بوو، چه‌ندين بيرۆکه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشترکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌کان، خرانە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.