دوای وردبینی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تیروپشکی ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکانی دیاریکرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی ته‌مووز، دەستەی کۆمسیاران له كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق تاوتوێی یاداشتەکەی دیوانی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکانی کرد، دوای تاوتوێکردن گفتوگۆی ئەندامان، دەستەی کۆمسیاران ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
یەکەم: بۆ پەسەندکردنی میکانیزمی ئەنجامدانی تیروپشکی هاوپەیمانی، حزبی سیاسی و ژمارەی کاندیدی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە لەلایەن ئەو لیژنەیەی بە فەرمانی کارگێڕی ژمارە (3765) لە بەرواری 9ی تەمموزی 2025 پێکهێنراوە، بەپێی یاداشتەکەیان لە بەرواری 22ی تەمموزی 2025 و هاوپێچکراوی کۆنووسی لیژنە.
دووەم: تیروپشکەکە لە رۆژی شەممە 9ی ئابی 2025 ئەنجام دەدرێت
سێیەم: راسپاردنی یه‌كه‌ی كارگێڕی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.