Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:40

سەرۆکی میسر داوا لە ترەمپ دەکات کۆتایی بە شەڕی غەزە بهێنێت

کوردستان TV
100%

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر له‌ وتارێكی تایبه‌تدا داوای  لە دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەزە بهێنێت و جەختی لەوە کردەوە کە کاتی کۆتایی هێنان بەم شەڕە هاتووە.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس " بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی كۆماری میسر لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا كه‌ له‌ كه‌ناڵی فه‌رمی میسر په‌خشكراوه‌ رایگه‌یاندووه‌: "بانگەوازێکی تایبەت ئاراستەی دۆناڵد ترمپ دەکەم، ئه‌و  ئەو کەسەیە کە دەتوانێت شەڕی غه‌زه‌ بوەستێنێت و هاوکار بێت بۆ کۆتایی هێنان بەم ئازارە ".

له‌ وتاره‌كه‌ی سیسی ئه‌وه‌ش هاتووه‌: دانیشتوانی کەرتی غەزە بەدەست قەیرانێکی توندی مرۆییەوە دەناڵێنن كه‌ بەهۆی بەربڵاوی بەدخۆراکی و برسێتی بەهۆی بەردەوامی شەڕی 21 مانگەوە دروست بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل لە مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا قەدەغەکردنی تەواوەتی لە چوونە ناو کەرتی غەزە راگه‌یاند.

سیسی له‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ ئاراسته‌ی تره‌مپی كردووه‌ ده‌شڵێت: سیستەمێکی روونی دابەشکردنی یارمەتییەکان وه‌كو پێویست دروست نه‌بووه‌ لەرێگەی "دەزگای مرۆیی غەزە" كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی بكات، ئه‌وه‌ش تەنیا قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە و سەدان کەس لە کاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراکدا کوژراون.

سه‌رۆك كۆماری میسر زیاتر گوتی : میسر لەم دواییانەدا رووبەڕووی رەخنەی زۆری چالاکوانان بووەته‌وه‌ کە دەڵێن بەشداری دەکات لە داخستنی دەروازەی ڕەفەح لە نێوان میسر و غەزە، لە کاتێکدا ئیسرائیل خۆی گەمارۆی کەرتی غه‌زه‌ی توندتر كردووه‌.

سیسی جەختی لەوەش کردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگرەکانی هاوکاریی ئامادەن بۆ پەڕینەوە لە دەروازەی ڕەفەح و ناتوانین رێگرییان لێ بکەن، نە بەهاکانمان، نە بارودۆخەکە و نە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقیمان رێگەمان پێنادات، بەڵام دەبێت ئەو پەڕینەوەیە لە لایەنی فەلەستینیەوە کراوە بێت بۆ ئەوەی یارمەتییەکان بچێتە ژوورەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.