وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ھاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ 25 قوتابخانەی دیکە لە ھەرێمی كوردستان دابین دەكەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پارساڵیش 10 قوتابخانە ئەو سیستەمەیان بۆ دابین کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەمووز، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە ھاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ 25 قوتابخانەی دیکە لە ھەرێمی كوردستان دابین دەكەن.
وەزیری پەروەردە، گوتی: لە ئێستادا 35 قوتابخانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی سیستەمی وزەی خۆریان بۆ دابین کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 95 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کراونەتە وزەی خۆر لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆکان، بەمەش کۆی ئەو قوتابخانانەی لە هەرێمی کوردستان سیستەمی وزەی خۆر بەکاردێنن دەبنە 120 قوتابخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.