بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەكانی گەرما، پارێزگایەكی عێراق سبەی دووشەممەی كردە پشووی فەرمی.
ئەنجوومەنی پاریزگای زیقاڕ رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، سبەی دووشەممە لە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای زیقاڕ پشوو دەبێت.
راشیگەیاند: ئەم بڕیارە دوای بەدواداچوونی راپۆرتەكانی كەشوهەوا دراوە كە ئاماژە بەوە دەكەن بۆ سبەی دووشەممە پلەكانی گەرما لە ئاستی ئاسایی بەرزتر دەبێتەوە.
ئەنجوومەنی پاریزگای زیقاڕ ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیاری پشوویان بۆ پاراستنی فەرمانبەر و هاووڵاتییانە لە گەرما و كەشوهەوای سەختدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.