هاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانیی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەو وادەیەی کە ئەمه‌ریکا بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی دیاریكردووه بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانیدا تا یه‌كی ئاب كۆتاییه و درێژ ناكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی ته‌مووز، هاوارد لوتنیک وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا بە ئاژانسی " فۆکس نیوز" ی راگه‌یاندووه: "هیچ کاتێکی درێژکردنەوە و ئیمتیازات نییە بۆ باجه گومرگییه‌كان، باجەکان تا یەکی ئاب دیاریکراون و جێبەجێ دەکرێن.
ده‌شڵێت : له‌و به‌رواره به‌دواوه ده‌زگای تایبه‌تی باجی گومرگیی ئه‌مه‌ریكا دەست دەکات بە کۆکردنەوەی زیاده‌ی باجی گومرگیی.
وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر گوتی : بڕیار وایه دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا ئه‌مرۆ یەکشەممە لە سکۆتلەندا دانوستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی كۆنكریتی بارزگانی له‌باره‌ی باجی گومرگیی به‌سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كان.
جێی باسه ، تا ئێستا پێنج وڵات له ئاستی جیهاندا پێش وادەی خۆی رێککەوتنیان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ واژۆ کردووە له‌باره‌ی باجی گومرگیی، لە کاتێکدا واشنتۆن هەوڵدەدات ئاراسته‌ی جیهان بگۆڕێت کە تاڕادەیەکی زۆر لەسەر بنەمای بازرگانی ئازاد وه‌ستاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.