Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 04:42

50٪ کارەکانی گەورەترین بەرزەپردی عێراق لە سۆران تەواو بووە

کوردستان TV
100%

لە سۆران بەرزترین پرد لەسەر ئاستی عێراق دروست دەکرێت و بەرێوەبەری پرۆژەکەش دەڵێت، وادەی رادەستکردنەوەی پرۆژەکە 900 رۆژە، بەڵام ئێمە زووتر تەواوی دەکەین و ئێستا 50٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەمووز، کانیوار جوبرائیل، بەرێوەبەری پرۆژەکانی "کاڤین گرووپ" بە دیجیتاڵ میدیای "کوردستان تیڤی"ی ڕاگەیاند: "پرۆژەی بەرزەپردی سۆران، 50٪ـی کارەکانی تەواو بووە و پێش وادەی خۆی رادەست دەکرێت".

بەڕێوەبەری پرۆژەکە دەڵێت؛ وادەی دیاریکراو بۆ پرۆژەکە 900 رۆژە و 360 رۆژە کاری تێدا دەکەین، ئێستا 540 رۆژمان لەبەردەستە بۆ تەواوکردنی، بەڵام ئێمە زووتر لە وادەی خۆی رادەستی دەکەین.

کۆمپانیای "کاڤین گرووپ" لەم پرۆژەیەدا سوودی لە 600 کرێکار و 147 ئامێر وەرگرتووە و بە گوتەی بەرێوەبەری پرۆژەکەش، زیاتر لە 90٪ـی کرێکارەکان کوردن.

کانیوار جوبرائیل گوتی، پرۆژەکە بە دوو قۆناغ دەکرێتەوە، لە قۆناغی یەکەم لە هۆڵی بۆنەکانی سۆرانەوە بەرەو گەڕەکی ئازادی و لە قۆناغی دووەم لە گەڕەکی ئازادی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.