Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:52

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کردووە سبەی دووشەممە، 28ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، کەمێک نزم دەبێتەوە.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 27ـی تەمووز:

هەولێر :  46 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆک :  45  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 49 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.