Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 20:04

محه‌مه‌د حه‌سسان: له‌داهاتوودا ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینن

کوردستان TV
100%

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له‌ عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی به‌غدا  و هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌رین بۆ پرسی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن.

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26ی ته‌مووز، محه‌مه‌د حه‌سسان، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی، به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك و ژیری سیاسیه‌ت كردنی به‌غدا و هه‌ولێر كێشه‌كانی مووچه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌ڕۆن و له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ری دایه‌،

راشیگه‌یاند، ناكرێت له‌ كێشه‌و ئاڵۆزییه‌ سیاسی و كارگێڕییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیان به‌ر خه‌ڵك و مووچه‌خۆران بكه‌وێت، ده‌بێت به‌ ژیری زیاتر له‌پێناو سه‌قامگیری هه‌موو عێراق هه‌نگاوی زیاتر بنرێت.

محه‌مه‌د حه‌سسان زیاتر گوتی، پێم وایه‌ ئه‌و نیازو بیركردنه‌وه‌ی ئێستا به‌غدا و هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان هه‌یانه‌ ئه‌رێنی و باشه‌ و رۆڵی گرنگی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان و سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.