Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 00:12

ئەکادیمیای کوردی: قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رەگەزپەرەستانەیە

کوردستان TV
100%

ئەکادیمیای کوردی لە راگەیاندراوێکدا بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی فیدراڵی سەبارە بە بەکارنەهێنانی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوای بە بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانە ناوبردووە و داوا دەکات هەڵبوەشێنرێتەوە.

ڕۆژی شەممە 26ـی تەمووزی 2025، ئەکادمیای کوردی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە لە 16ی 7ی 2025 دەرچووە و تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کردووە، ڕسوا دەکەین و بە بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین".

ئەکادیمیای کوردی داوای کردووە چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی فیدراڵ بە نووسراوێکی فەرمی کە ڕۆژی چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025 ئاراستەی زانکۆکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالەی کردووە، بڕیارێکی پێشووی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە کە ڕێگەی بە قوتابییانی کورد دەدا، بە زمانی کوردی وڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تایبەت وڵامدانەوەی پرسیارەکان بە زمانی کوردی لەو سێ زانکۆیە، ساڵی 2010 دەرچووبوو، بەڵام وەزارەتەکە بڕیاری داوە چیدیکە کار بەو بڕیارە نەکرێت و هەر زانکۆیەکیش پابەند نەبێت، سزا دەدرێت و ڕێکاری یاسایی لەگەڵی دەگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.