Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 19:31

واشنتن پۆست: ئێران پلانی دروستکردنی بۆمبی پێشکەوتووتر و بەهێزتر لە بۆمبی ئەتۆمی هەبووە

کوردستان TV
100%

ئیسرائیلییەکان دەڵێن کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیازی دروستکردنی دوو جۆر بۆمبی پێشکەوتووی زۆر بەهێز بوون، بەڵام کوژرانی زانایانی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ئەم بەرنامانەی پەک خستووە.

ڕۆژی شەممە 26ی تەمووزی 2025 ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکا، لەسەر زاری سەرچاوە ئیسرائیلییەکانەوە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی دروستکردنی بۆمبی هایدرۆجێنیی داوە کە چەکێکی زۆر بەهێزتر و پێشکەوتووتر لە بۆمبی ئەتۆمە.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە زانایانی ئێران هەروەها خەریکی لێکۆڵینەوە لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی چەکی "پاڵسی ئەلیترۆموگاتیسی" بوون کە ئەویش چەکێکی بەهێزە و دەیتوانی ژێرخانە ئەلیکترۆنییەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لەکار بخات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی، فەرماندەکانی سوپای پاسداران پشتیوانییان لە هەوڵی دروستکردنی ئەم چەکە کردووە، چونکە پێیان وا بووە کە ئەمە بە پێشێلکردنی فەتواکەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دژی چەکی ئەتۆمی، دانانرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، بە وتەی ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە، جووڵەی خێرا بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لە هەر حاڵەتێکدا بەردەوام بووە و بۆ دروستکردنی بۆمبەکە تەنها چاوەڕێی وەرگرتنی گڵۆپی سەوزی کۆتایی بوون لەلایەن ڕێبەرەوە.

بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە، ئەم دوو بەرنامە چەکسازییەی ئێران بەهۆی کوژرانی زانایانی پلە یەک و دووی ئێرانی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ڕاگیراون.

چەکی "پاڵسی ئەلیکترۆموگناتیسی" چییە؟

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی لە بەرزاییەکی زۆردا، کە بە شێوەی ئاسایی دەیان کیلۆمەتر لە سەرووی ڕووی زەوییەوەیە، سێ جۆر پەلسی ئەلکترۆمگناتیسی بە ناوەکانی E1، E2  و E3 بەرهەم دێن، کە دەتوانن بەبێ ئەوەی زیانی گیانیی ڕاستەوخۆیان هەبێت، سیستەمەکانی پەیوەندی و کەرەستە ئەلکترۆنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان تێکبدەن.

پاڵسی E1، کە لە ئەنجامی تیشکی گاما لە ساتی تەقینەوەکەدا دروست دەبێت، دەبێتە هۆی زیانی دەستبەجێ بە کەرەستە ئەلکترۆنییە هەستیارەکان وەک تاوەرە ئەلیکترۆنییە خۆجێییەکان، کێبڵە کورتەکان، سووڕە یەکخراوەکان، هەستەوەرەکان، سیستەمەکانی پاراستن، سیستەمەکانی پەیوەندی و کۆمپیوتەرەکان.

پاڵسی E2، ڕەفتارێکی هاوشێوەی هەورەبرووسکەی هەیە و بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەریی لەسەر بورجە ئەستوونییەکانی تەلەفۆن، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای کراوە و فرۆکەکان دەبێت.

پاڵسی E3، کە کاریگەرییەکەی هێواشتر بەڵام بەرفراوانترە، دەتوانێت تۆڕەکانی کارەبای بازرگانی، هێڵەکانی تەلەفۆنی جێگیر، کێبڵە ژێرزەمینییەکان و کێببڵەکانی پەیوەندیی ژێر ئاو بۆ ماوەیەکی درێژ تێکبدات یان لەکاریان بخات.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.