بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها ''پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، تەنها لە هەندێک شوێن کەمێک بەرزتر دەبێتەوە''.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی شەممە، 26ی تەمووز، ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ یەک دوو پلە نزم دەبێتەوە.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی هەینی، 25ـی تەمووز
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 46 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 50 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.