Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:17

ئەمریكا: هەوڵی راگرتنی شەڕ لە غەززە شكستی هێنا

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە شكستهێنانی گفتوگۆگان بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە راگەیاند، هەروەها بزووتنەوەی حەماسی بە شكستهێنانی راستەوخۆی هەوڵەكان تۆمەتبار كرد.  

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی ستیف ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكەی نێوەندگیر، گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكان لەنێوان تیمەكانی ئیسرائیل و حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ بەڕێوەچوو.

لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكان، ویتكۆف گوتی: بڕیارمان دا تیمەكەمان لە دۆحە بگەڕێنینەوە دوای ئەوەی لەلایەن حەماسەوە وەڵام دراینەوە كە نیەتیان بۆ رككەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نییە.

گوتیشی: لایەنە نێوەندگیرەكان هەوڵی زۆریان دا بۆ رێككەوتن، بەڵام بەداخەوە بزووتنەوەی حەماس نەهاتە ژێرباری رێككەوتنەوە.

ویتكۆف هەروەها گوتی: ئیتر ئەمریكا شێوازی دیكە بۆ ئازادكردنی دیلەكان و دروستكردنی كەشێكی ئارام بۆ هاووڵاتییانی غەززە دەگرێتەبەر.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە ئامانجی سەرەكی وڵاتەكەی لە گفتوگۆكان ئەوە بوو كە كۆتایی بە شەڕ لە غەززە بهێنرێت و ئاشتی بۆ ناوچەكە بگەڕێنرێتەوە، بەڵام روون بووەوە كە حەماس ئەمەی نەویستووە.

ئیسرائیلیش ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕانەوەی تیمی دانوستانەكانی بەبێ گەیشتن بە هیچ ئەنجامێك بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە راگەیاندبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ چوارشەممە بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندبوو كە بەفەرمی وەڵامی پێشنیارەكانیان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 رۆژ داوەتەوە، بەڵام ناوەڕۆكی وەڵامەكەیانی ئاشكرا نەكردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.