Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 11:29

كچێكی دیكەی ئێزیدی ڕزگار كرا و گەڕێنرایەوە نێو كەسوكارەكەی لە شنگال

کوردستان TV
100%

دوای 11 لە ڕفاندنی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە كچێكی دیكەی ئێزیدی رزگار كرا و گەڕێنرایەوە نێو باوەشی كەسوكارەكەی لە شنگال.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە دهۆك پێی راگەیاندین: ئەمڕۆ پێنجشەممە كچێكی دیكەی ئێزیدی بەناوی ریهام حەجی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كرا و گەڕێنرایەوە شنگال.

ریهام حەجی تەمەن 20 ساڵ، خەڵكی كۆمەڵگەها خانەسورێیە لە باكوری چیای شنگال، لە هاوینی 2014 لەگەڵ 77 ئەندامی ماڵباتەكەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستگیر دەكرێن و دەڕفێنرێن.

ریهام چەند رۆژێك پێش ئێستا لە ناوچەیەكی سووریا دۆزرابووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕێنرایەوە نێو كەسوكارەكەی لە شنگال.

ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە كە تا ئێستا 38 ئەندامی خێزانەكەی ریهام چارەنووسیان دیار نییە و نازانرێ لە كوێن و چیان بەسەر هاتووە.

دهۆك / رائید غانم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.