داواکاری گشتی ئیسرائیل ژنێکی تەمەن 73 ساڵەی بە پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ده‌ستگیر كرد دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌سه‌ری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ته‌مووزی 2025، وەزارەتی دادی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه: دادگای باڵای ده‌وڵه‌ت بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی و کوشتن بە چه‌كی قورس، تۆمەتی تۆمەتبارکردنی لە دژی دانیشتوویەکی تەلئەڤیڤ تۆمار کرد كه ژنێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵه‌یه.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ژنە بە نیازی "کوشتنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە". به پلانێكی پێشوه‌خته دارێژراو.
دادگا لە زاری ئەو ژنە بڵاوی كردووه‌ته‌وه، کە بڕیاریداوە خۆی "قوربانی" بکات، بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل رزگار بکات لە حکوومەتی ئێستا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئیسرائیل هاتووە: ئەو ژنە کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە، تێوەگلاوە لە ناڕەزایەتییە سیاسییەکان دژی حکوومەت، دواتر به‌هۆی كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ری لای گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، بڕیاری تیرۆرکردنی نه‌تانیاهۆی داوە.
داواکاری گشتی داوای لە دادگا کردووە کە تۆمەتبارەکە لەژێر دەستبەسەری ماڵەوەدا بهێڵێتەوە بەهۆی له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی داواکاری گشتی دادگای ناوچەی تەلئەڤیڤ پیلانی ئه‌و ژنه ئاشکرا بووە، دوای ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنان و هەڵدانی نارنجۆكی داوه بۆ ئەنجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرەکە، بۆ ئه‌مه‌ش پەیوەندی بە چالاکوانێکی سیاسیی کردووە سەبارەت بەو بابەتە.
لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌و ژنه داوای لە چالاکوانەکە کردووە یارمەتی بدات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە خشتەی کارەكانی نه‌تانیاهۆ سەرۆک وەزیران، هه‌روه‌ها جموجۆڵەکانی و رێکخستنە ئەمنییەکان.
دواتر ئەو چالاکوانە ئامادە نەبووە هاوکاری لەگەڵدا بکات و هەوڵی داوە بێزاری بکات، کاتێک زانیویه‌تی هەوڵەکانی شکستی هێناوە، ئه‌و چاڵاكوانه بەرپرسانی ئه‌منی و پۆلیسی ئاگادار کردەوە، ئەمەش بووەته هۆی دەستگیرکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.