وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆری حکوومی، مووچەی مانگی پێنج بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.
پڕۆژەی هەژماری من کە پڕۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەو کاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستی پێ کردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات.
ژمارەی تۆماركردنی فەرمانبەران بە گوێرەی پارێزگاكان بەمشێوەی خوارەوەن:-
هەولێر: 239.280
سلێمانی: 35.790
دهۆك: 125.770
كۆی گشتی: 400.840
ئەمە لەكاتێكدایە كە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکوومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
جگە لەوەش زیاتر لە 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستراگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.