Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:15

بە ڤیدیۆ.. ساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە شەقامێكی خێرای ئیتاڵیا ببینە

کوردستان TV
100%

فڕۆكەیەكی بچووكی گواستنەوە لەناكاو لە یەكێك لە شەقامە خێراكانی شاری بریشیا لە ئیتاڵیا بەردەبێتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانلەدەست دەدەن و دوو كەسی دیكەش بریندار دەبن.

لە كامێراكانی چاودێرییەوە ساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە بڵاوكراوەتەوە، دوای كەوتنەخوارەوەشی ئاگرێكی زۆر لەسەر شەقامەكە بڵاو دەبێتەوە.

فڕۆكەكە لە كاتی بەربوونەوەیدا بەر هیچ ئۆتۆمبێلێك ناكەوێت، بەڵام دوو ئۆتۆمبێل لە نزیكییەوە تێپەڕ دەبن و بەهۆیەوە شوفێرەكانیان بریندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن.

هەردوو سەرنشینی فڕۆكەكەش كە پاوێكی تەمەن 75 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 60 ساڵ بوون، لە ئەنجامی رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.

ڤیدیۆ: ساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە لە كامێراكانی چاودێرییەوە:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.