ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی رەزامەندی نیشان دا تیمەكانی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەردانی وڵاتەكەیان بكاتەوە، ئەمە دوای ئەوەی مانگی رابردوو لایەن ئەنجوومەنی شوورا و سەرۆكی ئێرانەوە سەرجەم هەماهەنگییەكان لەگەڵ ئاژانسەكە راگیرابوون.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند كە "وڵاتەكەی رازی بووە تیمێكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمی سەردانی ئێران بكاتەوە".
ئاماژەی بەوەش دا كە سەردانەكە لە چەند هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، جەختیشی كردەوە كە تیمەكە هونەری و تەكنیكییە و سەردانی شوێنە ئەتۆمییەكان ناكات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئامانجی تیمەكە لە سەردانەكەدا دووبارە دروستكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئاژانسەكەیە.
رۆژی 25ی مانگی حوزەیرانی رابردوو، ئەنجوومەنی شورای ئێران بەفەرمی هەڵپەساردنی هەماهەنگی و كارەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی راگرتبوو، دوای چەند رۆژێكیش سەرۆكی ئێران بەفەرمی واژۆی لەسەر بڕیارەكە كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.