له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا كیێر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر كۆچی نایاسایی بۆ به‌ریانیا، سەپاندنی سزای بەسەر 25 کەس و رێکخراو راگه‌یاند كه گومانی تێوەگلانیان لە تۆڕەکانی قاچاغچییه‌تی لێ ده‌كرێت، ئەمەش هەنگاوێکی تازه‌یه کە ئامانج لێی سنووردارکردنی دەروازەکانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵازیكردووه‌ته‌وه: "حکوومەتی پارتی کرێکاران كه کیێر ستارمەر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات لەژێر فشارێكی زۆر دایه، چونكه لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە بەلەمی بچووک هاتوونه‌ته ناو خاكی به‌ریتانیا، 23 هەزار و 500 کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی بووە بۆ ئەم ماوەیە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو: لیستی ئه‌و سزایانه‌ی كه بۆ كۆچبه‌رانی نایاسایی له حكوومه‌ته‌كه‌ی كیر ستامه‌ر خراونه‌ته روو بریتین لە، بەستنی سەروەت و سامان، قەدەغەکردنی نیشتەجێبوون لە بەریتانیا، دیپۆرت كردنه‌وه و كارپێنه‌دان، دوورخستنه‌وه له شاره‌كان و په‌راوێزخستن، کە بە تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی کۆچبەران داڕێژراوە.
لای خۆیه‌وه، دەیڤید لامی، وەزیری ناوخۆی به‌ریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "لە ئەوروپاوە بۆ ئاسیا، شەڕێک لە دژی ئەو قاچاخچیانە ئەنجامدەدەین وێنه‌ی نه‌بێ، ئه‌وانه‌ی کە ئاسانکاری بۆ کۆچی نایاسایی دەکەن، لە هەر شوێنێکی جیهان بن، دەیانکەنە ئامانج".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.