بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی پلەی گەرمای هەفتەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی هەینی گەرمترین رۆژی هەفتە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی یەک هەفتەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
بەرێوبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز ببێتەوە و رۆژی هەینی پلەی گەرما بگاتە بەرزترین ئاستی کە بە 47 پلە پێشبینی کراوە.
لە شەممەوە شەپۆلەکانی گەرما بەرەو نزم بوونەوە دەروات و یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە ئاستی خۆی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.