حکوومەتی بەنگلادیش گیانلەدەستدانی 16 کەس و دەیان برینداری ڕاگەیاند کە زۆربەیان قوتابین، ئەمەش دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بەسەر قوتابخانەیەکدا لە داکای پایتەخت کەوتە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی تەمووز، نووسینگەی محەممەد یونس، سەرۆکی کاتیی بەنگلادیش، ، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە داکای پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەسەر قوتابخانەیەکدا، لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەی قوربانییەکان قوتابین، هەروەها زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نووسینگەی سەرۆکی کاتیی بەنگلادیش ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا لانیکەم 83 لە بریندارەکانی ڕووداوەکە لە نەخۆشخانەکانی پایتەخت لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.