دوو کچە قوتابیی کورد لە پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین، بە بەدەستهێنانی کۆنمرەی بەرزی 100% و 99.86%، لە ڕیزی قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی عێراقدا جێیان گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی تەمووز، بەپێی ئەو ئەنجامانەی ڕاگەیێندراون، قوتابی بارسا سەباح ئەحمەد، لە قوتابخانەی "عائیشە"ی کچان لە قەزای خورماتوو، توانیویەتی کۆنمرەی تەواوی 100% بەدەست بهێنێت و پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای سەڵاحەدین مسۆگەر بکات.
هاوکات، قوتابی ئەژین سیروان لە شاری کەرکووک، بە بەدەستهێنانی کۆنمرەی 99.86% لە بەشی خوێندنی عەرەبی، ناوی خۆی لە لیستی قوتابییە یەکەمەکاندا تۆمار کرد.
ئەم دەستکەوتە لە کاتێکدایە کە قوتابیانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ساڵانە نمرەی باڵا بەدەست دەهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.