تۆم بارک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا دەڵیت؛ حیزبوڵای لوبنانی "رێکخراوێکی تیرۆریستییە" و نایانهەوێ دانوستانی لەگەڵ بکەن.
ڕۆژی دووشەممە، 21ـی تەمووز، تۆم بارک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و لوبنان، ڕایگەیاند: ''حیزبوڵای لوبنانی ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و واشنتن دانوستانی لەگەڵدا ناکات'' ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەیروت و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
تۆم بارك بە میدیاکانی راگەیاند: ''کاتێک باس لە ململانێی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەکرێت، ئەمریکا ناتوانێت ئیسرائیل ناچار بە هیچ کارێک بکات''.
هاوکات، نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵا، هەڵوێستی سیاسیی حیزبەکەی بەرامبەر سەردانی تۆم باراک بۆ لوبنان خستەڕوو و گوتی: ئامانجمان ڕێگریکردن نییە لە ڕێککەوتن، بەڵکو بەدەستهێنانی گەرەنتیی پێویستە بۆ دڵنیاکردنەوەی جەماوەرەکەمان لەبارەی ئاییندەی سیاسیی حیزبوڵا لە چوارچێوەیەکی نوێدا.
حیزبوڵا بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل داوای گەرەنتی لە ئەمریکا دەکات و ئەمەش بە دەروویەک دەزانێت بۆ ئەوەی جەماوەرەکەی رازی بکات، تاوەکو دەستبەرداری چەک بێت و تێکەڵ بە پرۆسەی سیاسیی لوبنان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.