Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای پەیوەست بە  پەرلەمانی کوردستانی رەت کردەوە

کوردستان TV
100%

دادگای فیدراڵی عێراق دوو سکاڵای لە دژی پەرلەمانی کوردستان و و سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.

رۆژی دووشەممە 21ـی تەمووزی 2025، دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە هەر سێکیان سەر بە نەوەی نوێن، رەتکردەوە.

ئەو پەرلەمانتارانە سکاڵایان لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کردبوو بەوەی، پەرلەمان مادەی 10، بڕگەی سێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ـی پێڕەوی ناوخۆی پێشێل کردووە و سەرۆکی هەرێم بڕیاری هەڵوەشانەوەی نەداوە.

سکاڵاکە بڕیار بوو 13ـی تەمووز یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام دواخرا بۆ 21ـی تەمووز و ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری رەتکردنەوەی سکاڵاکەی دەرکرد.

هاوکات پەرلەمانتارێکی دیکەی کۆمەڵی دادگەری لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی هاوشێوەی لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کردبوو، بەوەی پەرلەمان لە ماوەی 45 رۆژ کۆنەبووەتەوە و سەرۆکی هەڵنەبژاردووە، سەرۆکی هەرێمیش بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی نەداوە.

ئەم سکاڵایەش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە خرابوویە ئەمڕۆ بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدات، هاوشێوەی سکاڵای پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، دادگا بڕیاری رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایەشی دەرکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.