بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک خۆڵبارین.
رۆژی دووشەممە 21ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک خۆڵبارین.
کەشناسی لەبارەی پلەی گەرما پێشبینی کردووە؛ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و بە بەراورد بە تۆمارکاروەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە، 22ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ بەرز ببێتەوە.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی
کەشناسی: ئەمڕۆ خۆڵبارین دەست پێ دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.