Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 15:18

ئێران دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەوروپا راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئێران پشتڕاستی کردەوە کە ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستان لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی ھەینیی داھاتوودا لە شاری ئیستانبوڵ.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی تەمووز، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "لەسەر داوای وڵاتانی ئەوروپا، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ نوێنەرانی ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییەی کە ئەندامن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرنامەی گشتگیریی ھاوبەشی کار)".

بڕیارە کۆبوونەوەکە ڕۆژی ھەینی لەنێوان ئێران، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا بەڕێوەبچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە بکرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.