Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 18:18

بنیامین نەتانیاهۆ لە گەدەی تووشی ژەهراویبوون بە خۆراك بووە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل تووشی ژەهراویبوون بە خۆراك بووەتەوە و بەهۆیەوە ناچار دەبێت ماوەی چەند رۆژێك لەماڵەوە بمێنێتەوە.

نەتانیاهۆ شەوی رابردوو لەناكاو هەستی بە ئازار كردووە و بەهۆیەوە هەر لەنێو ماڵەكەیدا پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە، دەركەوتووە كە تووشی ژەهراویبوون بە خۆراك بووەتەوە، ئەویش بەهۆی خواردنی خۆراكی خراپەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بارودۆخی تەندروستی نەتانیاهۆ باشە و ئێستا چارەسەری وەردەگرێت، هەروەها پزیشكەكان رێنماییان كردووە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەماڵەوە بمێنێتەوە و هەر لە ماڵەوەش كاروبارەكانی حكوومەت ئەنجام بدات.

نەتانیاهۆ /75 ساڵ/ لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەند جارێك تووشی كێشەی تەندروستی بووەتەوە، لە كۆتایی ساڵی رابردوو نەشتەرگەری شێرپەنجەی پڕۆستاتی بۆ ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی 2024 بەهەمانشێوە نەشتەرگەری فتقی بۆ كرا.

پێشتریش لە ساڵی 2023 نەشتەرگەری دانانی پاتری رێكخستنی لێدانی دڵ بۆ نەتانیاهۆ كرابوو، بەگوێرەی دوایین پشكنینە پزیشكییەكان، پاترییەكان تا ئێستا بەباشی كار دەكەن و هیچ كێشەی نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.