ئەمڕۆ یەکشەممە ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتیی ئەوروپا (Euam)، پرۆژەی پێگەیاندنی 500 ئەفسەری پۆلیسی دەربارەی ستراتیژی مۆدێرنی پۆلیس "BlueConcept" دەستپێکرد.
ستراتیژی و سیاسەتی شین، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە گۆڕینی ئەرک و بەرپرسیارێتیی پۆلیس لە "کاردانەوە - هێز" بۆ "متمانە و خزمەتکردنی بەردەوام"، ستراتیژی بەهێزکردنی متمانەی نێوان خەڵک و پۆلیس و ئامادەکردنی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسە بۆ قۆناغی نوێی حوکمڕانی لە کوردستان کە هاووڵاتی تیایدا سەنتەری بزاڤ و چالاکییەکانی حکوومەتە و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشڕەوایەتیی ئەم دیدە نوێیە دەکات.
ئەم پرۆژەیە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا پەرەپێدان و ئامادەکردنی 35 ڕاهێنەرە لە کۆلێژەکانی پۆلیسی هەولێر و سلێمانی؛ دواتر گەیاندنی ئەو ستراتیژییەیە بۆ 500 ئەفسەر و لێکۆڵەرانی بنکەکانی پۆلیس لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە ستراتیژی شین، بونیاتنان و بەهێزکردنی متمانەی گشتی، ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئاڵۆزی و ململانێکانە؛ هاوکات بەهێزکردنی شەرعییەتی دامەزراوەییە لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.