Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:00

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ورده‌كاری گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی ئاوی خێرا به‌ گه‌ڕه‌كه‌كان ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی كۆمپانیای هێمن گرووپ و به‌رپرسان و وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ئاوی خێرای فریاگوزاری راگه‌یه‌نرا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌پێی خشته‌یه‌ك ئه‌م شه‌و به‌ بڕی پێویست ئاو ده‌گاته‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر.

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ته‌مووز، رابه‌ر خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به‌ دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌م شه‌و بریاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جی كردن و به‌ پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ئاو ده‌گاته‌ 20 گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ولێر و قه‌زاو ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ر.

رابه‌ر خۆشناو زیاتر گوتی : له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هه‌وڵمان داوه‌ ئاو بگه‌یه‌نینه‌ هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ زۆر پێویستن و پشت به‌ بیره‌كانی ئاو ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ رۆژانی داهاتوودا 489 بیر له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ ئاویان بۆ ده‌چێت به‌ ته‌واوی ده‌كوژێنه‌وه‌.  

به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ده‌شڵێت: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ نرخی حكوومی ئاوی ماڵان نه‌كراوه‌ به‌هۆی پڕۆژه‌ی ئاوی خێراوه‌، به‌ڵكو هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نامانه‌وێت به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ره‌ك و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه‌ دیاریكراون 24 كاتژمێر بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌فیرۆدانی ئاو، به‌ڵكو به‌ پێی پێویست ده‌بێت و خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ داده‌نرێت.

ئه‌و گه‌ره‌ك و قه‌زاو ناحیانه‌ی كه‌ بڕیار وایه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئاویان بۆ بچێت ئه‌مانه‌ن... ره‌شكین،  32ی پاڕک، تووڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغلومنارە، مامزاوا، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، نالۆی، فەرمانبەران، زەیتوون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتوون سیتی، گەلاوێژ، سەرکەوتن، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 5،7،8 حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان لاوان، ئایندەی دوو، ئەندازیاران، قەرەبوو، ئاشتی و قەڵاتی نوێ

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.