ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكێك لە شارەكانی ئیتاڵیا رووداوێك لە شێوەی پەرجوو (معجزە) رووی دا، ئەویش زیندووبوونەوەی پیاوێك بوو دوای ئەوەی پزیشكەكان بەفەرمی مردنیان راگەیاندبوو، پیاوەكە نیو كاتژمێر دوای مردنی زیندوو بووەوە.
پیاوەكە كە تەمەنی 78 ساڵ بووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە، پزیشكەكان هەوڵێكی زۆریانداوە بۆ رزگاركردنی، بەڵام بێ هیوا بوون و بەو هۆیەوە بەفەرمی مردنیان راگەیاند.
دوای تێپەڕبوونی نیو كاتژمێر بەسەر رووداوەكە، ماڵباتەكەی چاوەڕێی گەیشتنی ئۆتۆمبێلی جەنازە بوون، بەڵام لەناكاو پیاوەكە چاوەكان دەكاتەوە و یەكەم قسەشی "پرسیاركردن بووە لە كچەكانی".
دوای رووداوەكە و زیندبوونەوەی پیاوەكە، راستەوخۆ دەبرێتەوە نەخۆشخانە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویستی پزیشكی، ئێستا تەندروستی جێگیر و باشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.