Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 06:57

دادگای فیدراڵی سکاڵای گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای فیدراڵی تاوتوێی سکاڵای پەرلەمانتارێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقی لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئەنجام دا و دادگاكە بە بڕیارێک سکاڵای پەرلەمانتارەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی تەمووز، دادگەی فیدراڵی رایگەیاند: سکاڵای باسم نغێمیش غرێباوی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رەت کرایەوە.

دادگای فیدراڵی بڵاوی کردووەتەوە: ئەو پەرلەمانتارە سکاڵای لەسەر نایاساییبوونی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی لە کێڵگەکانی میران و کۆرمۆر لە 19ـی ئایاری 2025 تۆمار کردبوو، لەسەر ئەو بنەمایەی بڕیار لە پووچەڵکردنەوەی گرێبەستەکان بدەین، لەبەر ئەوەی چیتر بەبێ راوێژ لەگەڵ عێراق هیچ گرێبەستێکی هاوشێوەی دیکە نەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە: دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە دا و داواکاری پەرلەمانتارەکەی رەت کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.