دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سێ هاووڵاتیی كریستیان له تاكه كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل كوژران و ئیسرائیل له هێرشه‌كانیدا كه‌نیسه‌كه‌ی به ئامانج گرت، پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م رایگه‌یاند، پێویسته شه‌ڕی به‌ربه‌ریی غه‌ززه بوه‌ستێنرێ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی ریشه‌یی بێته كایه‌وه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م نیگه‌ران بووه له كوژرانی سێ هاووڵاتیی مه‌سیحی به‌هۆی كردنه ئامانجی تاكه كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه، رایگه‌یاندووه، "شه‌ڕی غه‌ززه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م".
ده‌شڵێت: " پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگ و هێز كێشه‌ی غه‌ززه به ئاشییانه چاره‌سه‌ر بكرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.