Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:15

کرێملن: پوتین ئامادەیە بۆ راگەیاندنی ئاشتی

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆشکی کرێملن دەڵێت، سەرۆکی رووسیا لە هەمووان زیاتر هەوڵی ئاشتی دەدات لەگەڵ ئۆکراینا، بەڵام پێش راگەیاندنی ئاگر بەست چەند ئامانجێکی هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی تەمووزی 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: "ڤلادیمیر پوتین ئامادەیە بەرەو پرسی ئاشتی لە ئۆکراینا هەنگاو بنێت، بەڵام پێداگری لە ئامانجەکانی خۆی لە ناوچەکە دەکات".

گوتەبێژی کرێملن باسی لە لێدوانەکانی دۆناڵد تەرمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد و گوتی: هەموو جیهان لەگەڵ لێدوانە توندەکانی ترەمپ راهاتوون و بە توندڕەو دەیبینن، بەڵام لەراستیدا ترەمپ هەمیشە دەیەوێت شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێ بهێنێت.

دیمیتری پیسکۆڤ دەڵێت: "پوتین لە هەمووان زیاتر دەیەوێت لە ناوچەکە ئاشتی بەرقەرار بکات، هەمیشە سوپاس و ستایشی ئەو وڵاتانەی کردووە هەوڵی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکراینایان داوە، بەڵام ئەمە کارێکی ئاسان نییە کاتی دەوێت".

هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند؛ "ماوەی 50 رۆژ دەدەم بە رووسیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا. ئەگەر بێت و ئاگربەست رانەگەیەنن، پێناسە گومرگییەکانی سەر رووسیا زیاد دەکەم".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.