Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

کۆمیسیۆن بەکارهێنانی مەرەکەبی هەڵبژاردنی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڕیارێکی نوێدا بەکارهێنانی مەرەکەبی دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا بە تەواوی هەڵوەشاندەوە و ئیدارەی هەڵبژاردنیشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕاسپارد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەمووز، مەروان محەمەد، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دیجیتاڵمیدیای (کوردستان تیڤی) راگەیاند: بەهۆی ئەوەی بە رێکارێکی ناپێویست و زیادە زانراوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەبی دەنگدانی دەرکرد.

کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی کۆمیسیاران، گفتوگۆی لەبارەی یاداشتی نووسینگەی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن بە ژمارە (ر أ/ 1317) لە ڕێککەوتی 2025/7/8 کردووە کە سەبارەت بە بابەتی (مەرەکەبی هەڵبژاردن) بوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردن لەنێوان ئەندامانیدا، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەبی هەڵبژاردن، ئەمەش پاڵپشت بە لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و بەشی گرێبەست و تەندەرەکان بە ژمارە (441) لە ڕێککەوتی 2025/7/7".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.