لە کۆمەڵگەیەکی قەزای شێخان دوو برا باب و خوشکی خۆیان کوشت و پۆلیس یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دەستبەسەر کردووە.
بەیانیی ئەمڕۆ 20ی تەمووزی 2025، لە کۆمەڵگەی "مەهەتێ" سەر بە قەزای "شێخان" لە پارێزگاری "دهۆک"، تەرمی حازم عەلی ئاودێ و کچەکەی، شیرین حازم، لە ناو ماڵی خۆیاندا دۆزرایەوە و دەگوترێ کوڕەکانی ئەم پیاوە لەسەر کێشەیەکی خێزانی باب و خوشکی خۆیان کوشتووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئسیکان ڕەمەزان، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە شێخان کەوتووە، حازم عەلی لەگەڵ یەکێک لە بکوژەکان بە ناوی "ش. حازم عەلی" دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ئاڵمانیاوە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان بەڵام دوێنێ ئێوارێ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە تووشی شەڕ و ناکۆکی بوون و بووەتە هۆی ئەوەی شەوی ڕابردوو دوو کوڕەکەی حازم عەلی، باوک و خوشکیان بکوژن.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاشیگەیاند پۆلیسی کۆمەڵگەی مەهەتێ خێرا یەکێک لە کوڕەکانی ئەو قوربانییە بە ناوی "ک. حازم عەلی"ی دەستبەسەر کردووە و کوڕەکەی دیکەش ڕای کردووە و خۆی شاردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.