Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 07:31

لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ: هێرش نەکراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

کوردستان TV
100%

هەواڵی هێرشی درۆنی بۆسەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لەلایەن لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ رەتکرایەوە و لیژنەکە دەڵێت، تەقینەوەکە مین بووە و لەلایەن پسپۆرانی دەرهێنانی مینەوە تەقێندراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەمووزی 2025، لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە سنوری ناحیەی قادر کەرەم و کێڵگەی کۆرمۆر هیچ تەقینەوەیەک ڕووینداوە، ئەوەی بیستراوە دەنگی مینە".

لێژنەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، "تیمەکانی پسپۆڕی هەڵگرتنەوەی مین لە دەرەوەی کێڵگەکە سەرقاڵی هەڵگرتنەوی و لە ناوبردنی مینن و تەنیا مینە دەرهێنراوەکانیان تەقاندووەتەوە و هیچ تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەکە نەبووە".

چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە چەمچەمال و نزیک ناحیەی قادر کەرەم بیسترا، لە هەندێک میدیا وا بڵاوکرایەوە، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەڵام لەلایەن لێژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ رەتکرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.