Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 06:39

ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکان رێککەوتن

کوردستان TV
100%

تاران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، بۆ ئەنجامدانی وتووێژ سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران ڕێک کەووتوون.

ڕۆژی یەکشەممە، 20ـی تەمووز، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاند: ''لەسەر بنەمای وتووێژەکان، ڕێککەوتن کراوە، بەڵام ڕاوێژەکان سەبارەت بە کات و شوێنەکەی بەردەوامن و هێشتا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کە وتووێژەکان هەفتەی داهاتوو لە کام وڵات بەڕێوەدەچن".

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەم وتووێژە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سێ وڵاتە ئەوروپییەکە بەڕێوەبچێت.

دوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران، هەموو هەوڵێک دەدرێ بۆ دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکان و چوونەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.