جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی تەمووز، سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای (کوردستان تیڤی)ی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی دووشەممە لە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت.
سەبارەت بە ناوی ئەندامان و ژمارەیان، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتی: "تاوەکو ئێستا ناو و ژمارەی ئەندامانی لیژنەکە دیار نییە و بڕیارە سبەی فەرمانی پەرلەمانی بۆ دەستبەکاربوونی لیژنەکە دەربچێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.