لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کچێک باوکی دەکوژێت و پۆلیسی شەمامکیش دەڵێت، تاوانبارەکە دەستگیر کراوە و تەرمی باوکەکەش رەوانەی قەزای مەخموور کراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی تەمووزی 2025، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شەمامک بە "کارزان کاکل" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: باوکێک لە ناحیەی شەمامک لەلایەن کچەکەیەوە کوژرا.
پۆلیسی شەمامک گوتی، خێزانەکە خاڵکی قەزای مەخموورن و لە دوای شەڕی داعش ئاوارەی ناحیەی شەمامک بوون لێرە نیشتەجێ بوون.
بە گوتەی پۆلیسی شەمامک، باوکە کوژراوەکە تەمەنی 60 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی قەزای مەخموور کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوانبارەکە دەستگیر کراوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە بۆ کردنەوەی پڕاوی لێکۆڵینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.