ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر، پارساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێری دانا و بە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تەواو کرا".
تێچووی پڕۆژەکە 480 ملیۆن دۆلار بووە و لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ شاری هەولێر دابین دەکات.
قۆناغی یەکەم و تەواوبووی پرۆژەکە 10 هەزار مەتر سێجا، دوای فلتەرکردن و پاککردنەوەی بە ستانداردی نێودەوڵەتی، ئاو بۆ 20 گەڕەکی هەولێر دەگوازێتەوە و ئاوی پاک دابین دەکات.
پێشتر سەرچاوەی ئاوی پاک لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز (1 و 2 و 3) 10 هەزار مەتر سێجا بوو، بەڵام ئەم پرۆژەیە دووئەوەندە ئەو سێ پرۆژەیە بەرهەمی ئاوی هەیە و تا 30 ساڵی داهاتوو کێشەی ئاو لە هەولێر چارەسەر دەکات.
پڕۆژەکە بە کەمتر لە کاتی دیاریکراو و بە کۆمپانیا و دەستی کاری خۆماڵی جێبەجێ کراوە و بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ قۆناغی دووەم تەواو بێت و ئاو بگەیەنێتە گەڕەکەکانی هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.