Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

ئەمریکا: پێویستە دەسەڵاتدارانی سووریا دەستبەجێ کوشتنی بێتاوانان ڕابگرن

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکان لە سوەیدا هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی سووریا و داوای لێپرسینەوە لەو کەسانەش دەکات لە ئەنجدامدانی کاری دڕندانەوە تێوەگلاون.

ڕۆژی یەکشەممە، 20ـی تەمووز، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند: پێویستە دەسەڵاتدارانی سووریا دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بێتاوانان ڕابگرن، هۆشداریشی دا کە بەردەوامبوونی ئەو پێشێلکارییانە هەر دەرفەتێک بۆ داهاتوویەکی یەکگرتوو و ئاشتیانەی سووریا لەناودەبات.

بە گوتەی رۆبیۆ ''ئەگەر دیمەشق جددییە لە پاراستنی هەر هیوایەک بۆ بنیاتنانی سووریایەکی خاڵی لە داعش و هەژموونی ئێران، ئەوا پێویستە بەپەلە بجووڵێت بۆ ڕاگرتنی ئەم کارەساتە و هێزە ئەمنییەکانی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی داعش و گرووپە جیهادییە توندڕەوەکان بۆ ناوچەکە و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی زیاتر".

هەروەها داوای کردووە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت لە ئەنجامدانی کاری دڕندانەدا تێوەگلاون، بەوانەشەوە کە سەر بە ڕیزەکانی حکوومەتن.  جەختیشی کردووەتەوە دەربازبوون لە سزا چیتر قبوڵکراو نییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد دەستبەجێ شەڕ لە نێوان درووزەکان و خێڵە عەرەبە بەدەوییەکان لە باشووری سووریا ڕابگیرێ و ئاماژەی بە پێویستیی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.