Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

دوای 20 ساڵ مانەوە لە کۆما شازادە نوستووەکەی سعودیە کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

شازادە وەلید بن خالد بن تەلال ئال سعود، ناسراو بە شازادە نوستووەکە، دوای زیاتر لە 20 ساڵ مانەوە لە کۆمادا لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی سعودیە، کۆچی دوایی کرد، شازادە وەلید لە ساڵی 2005ـەوە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چووەتە کۆماوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی تەمووز، شازادە خالد بن تەلال، باوکی شازادە وەلید لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "بە دڵێکی باوەڕدار بە قەزا و قەدەری خودا و بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کوڕە ئازیزەکەمان شازادە وەلید بن خالد بن تەلال ڕادەگەیەنین، کە ئەمڕۆ گەیشتە بەر دلۆڤانیی خودا."

شازادە وەلید لە مانگی نیسانی ساڵی 1990 لەدایکبووە و یەکێک بووە لە خوێندکارە هەرە زیرەکەکانی کۆلێژی سەربازی، پێش ئەوەی لە ساڵی 2005 تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بێت و بەهۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە کۆمادا بمێنێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.