هاووڵاتییانی فه‌له‌ستینی بۆ مه‌به‌ستیی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ دۆزی فه‌له‌ستین و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌ندین خۆپیشاندانیان له شاره‌كانی به‌ریتانیا رێكخست، پۆلیسی به‌ریتانیاش ده‌ڵێت ،ده‌یان كه‌سیان له‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌ستگیر كردووه،چونكه لای ئه‌وان حه‌ماس له لیستی رێكخراوێكی تیرۆرستییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی لەندەن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه، 55 کەس لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە ناوچەی وێستمینستەری لەندەن دەستگیرکراون بەهۆی نمایش‌کردنی لافیتە و دروشم بۆ مه‌به‌ستی پشتگیری‌کردن لە حه‌ماسی فەلەستینی کە به‌پێی یاساكانی به‌ریتانیا گروپێکی قەدەغەکراوە لای ئه‌وان.
هەروەها پۆلیسی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه: دەستگیرکردنی هەشت کەسی تری لە خۆپیشاندانێکی دیکەدا لە لەندەن و هەشت کەسی دیکەشی لە شاری ترورۆ لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا راگەیاندووه.
هه‌ر بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی به‌ریتانیا، خۆپیشاندانەکانی شاری ئەدینبۆرگ و بریستۆڵ و مانچستەر لانیکەم 35 کەسی تر دەستگیرکراون.
جێی باسه، لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئه‌مساڵدا، پەرلەمانی بەریتانیا به كۆی ده‌نگ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی فەلەستین و دەستنیشانکردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی وەک رێکخراوێكی تیرۆریستی بەپێی یاسای تیرۆریزمی ساڵی 2000 پەسەندکرد، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی چالاکوانانی سەر بە گروپەکە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی سەربازی لە باشووری ئینگلتەرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.