وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كه‌رتی غەززە، لە راگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە كوژراوان و قوربانییانی مه‌ده‌نی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكردووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەپێی راگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه هاتووه: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 98 تەرم و 511 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی فریاگوزاریی له غەززە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لە ئەنجامی هێرشە به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسرائیل دوای نه‌مانی ئاگربه‌ستیی قۆناغی یه‌كه‌م، حەوت هەزار و 938 هاووڵاتیی فەڵەستینیی گیانیان لەدەستداوە و، 28 هەزار و 444 كه‌سی دیکەش برینداربوونه .
هه‌ر بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا گەیشتووەتە 58 هەزار و 765 کەس، هه‌روه‌ها ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 140 هەزار و 485 کەس.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه راشیگه‌یاندووه: هێشتا تەرمی هەزاران کەس له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كاندا لە کەرتی غەززە ماون و پێویستی به پرۆسه‌ی گه‌ڕانی چڕ‌و به‌رده‌وام هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.